"رۆژی چوارشەممە وەرزی پایز دەست پێدەكات"


كەشناسێكی عێراقی رایدەگەیەنێت، رۆژی چوارشەممە عێراق پێدەنێتە وەرزی پایزەوە و پلەكانی گەرماش بەرەو نزمبوونەوە دەڕۆن.

سادق عەتیە، شارەزای ناسراوی كەشوهەوا لە عێراق رایگەیاندووە "بەپێی زانیارییەكان ئەم چوارشەممەیە عێراق پێشوازی لە وەرزی پایز دەكات و وەرزی هاوین كۆتایی دێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە "پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان و ناوەڕاستی عێراق لە رۆژی چوارشەمەوە نزم دەبنەوە و رۆژی پێنجشەممەش پلەكانی گەرما لە باشووری عێراق بەرەو نزمبوونەوە دەچن لەگەڵ بوونی شەپۆڵێكی كەمی خۆڵبارین".



PM:09:12:10/09/2022