بەپەلە.. لەجەلەولا داعش هێرشی كردوە‌و تێكشكاوە

لەباشوری جەلەولاوە بەدیوی قەرەتەپەدا، لەنیوەرۆی ئەمرۆوە چەكدارەكانی داعش دەستیان كردوە بە هێرش بۆ گرتنی چەند بەرزاییەك كە بە (خاڵی پشكنینی نەقشبەندییەكان) ناسراوە، تا ئێستا هێرشەكانیان تێكشاوە.

سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سپی میدیای راگەیاند لەنیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممەوە چەكدارانی داعش دەیانەوێت چەند بەرزاییەك لەنێوان جەلەولا‌و قەرەتەپەدا بگرن كە هێزی پێشمەرگەی تێدایە‌و بەڵام تێكشكاون‌و ژمارەیە كوژراوەكانیان 7 چەكدارە.

سەرچاوەكە وتی: چەكدارانی داعش بە مەبەستی بردنەوەی تەرمەكانیان بەردەوام هێرش دەكەن، بەڵام هێزی پێشمەرگە بە توندی لێیان دەدات‌و نایەڵێت نەرمی كوژراوەكانیان هەڵگرنەوە.



PM:05:46:12/08/2014