"پێشبینی دەکرێت لەدوای چلەی ئیمام حوسێن دانیشتنی پەرلەمان ببەسترێت".

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات لەدوای چلەی ئیمام حوسێن دانیشتنی پەرلەمان ببەسترێت

ئەمڕۆ یەک شەممە، ١١ی ئەیلول، کاروان یاروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە وتی، "هەنگاوەكانی داهاتووی پرۆسەی سیاسی پەیوەندی بە جموجۆڵەكانی رەوتی سەدرییەوە هەیە، هەوڵێکیش هەیە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان و تەواوكردنی پێكهێنانی حكومەت بەپێی چوارچێوە دەستوورییەكان". 

دەشڵێت "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ کۆدەنگی نیشتمانییە بۆ چارەسەرەکان" و پێشبینی دەکات "دانیشتنی پەرلەمان لە دوای چلەی ئیمام حوسێن" ئەنجام بدرێت

باسی ئەوەشیکرد، لەگەڵ هەر پێشنیازێكدایە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی و روونیشیكردەوە كێشەكە بە چارەسەرکردنی كاندیدی سەرۆككۆمار کۆتایی نایەت، بەڵکو ناکۆکی سەدرییەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی کرۆکی کێشەکانە

ئاماژەی بەوەشکرد، كاندیدی یەكێتیی نیشتمانی بەرهەم ساڵحە، و كۆبوونەوەكانی نێوان یەكێتی و پارتی دیموكراتی کوردستانیش بۆ چارەسەركردنی كێشەكە بەردەوامە. 



AM:09:56:11/09/2022