دهۆک.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا ٥ کەس برینداربوون

لە پارێزگای دهۆک لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە دوو ئۆتۆمبیل پێکدادەدەن ٥ کەس برینداربوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە ١١ ی ئەیلول لە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل لە بادینان لە سنوری پارێزگای دهۆک لە نێوان هەردوو شارۆچکەی ئامێدی و دێرەلوک، پێنج کەس بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " چوار لە بریندارەکان ئاسایشن.




PM:12:16:11/09/2022