سەبارەت بە تەندروستی ئاوات شێخ جەناب، روونكردنەوە دەدرێت


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، دوای تێكچوونی باری تەندروستی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری ، دارایی و ئابوری ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، پاش ئەوەی رۆژی پێنجشەممە 8ی ئاب، دۆخی تەندروستی  ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری تێكچوو، بەمەبەستی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی كرد و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجامدرا. 

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەكشەممه وەزیری دارایی بە تەندروستییەكی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.





PM:09:51:11/09/2022