ڤیدیۆ.. عەمار حەكیم لە کاتی بەشداریکردنی لە چلەی ئیمام حسێن بەردباران دەکرێت

ئەمڕۆ سێشەممە عەمار حەكیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق سەردانی پارێزگای كەربەلای کرد،  تا بەشداری لە چلەی ئیمام حسێن دا بكات، بەڵام لەلایەن بەشداربووانی رێورەسمەكەوە بەردباران كرا. 

بۆ بینینی ڤیدیۆکە ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

عاشوورا بە دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەم دادەنرێت، ئەم ڕۆژە لە لایەن جولەکە و موسوڵمانانەوە بە گرنگ ئەژمار دەکرێت، لای جولەکە و موسوڵمانانی سونی گرنگی ئەم ڕۆژە لە ساڵیادی ڕزگاربوونی موسای پێغەمبەر بووە لە دەستی فیرعەون، بەڵام لە لایەن شیعەکانەوە بە ڕۆژی ماتەمینی دادەنرێت و ڕێوشوێنی تایبەتی بۆ دابین دەکرێت، لەم ڕۆژەدا ئیمامی حوسێن کوڕی ئیمامی عەلی بە فەرمانی یەزیدی کوڕی معاویەی کوڕی ئەبوسۆفیان لە دوای شەڕێکی خوێناوی لە کەربەلا کوژرا. 


PM:12:50:13/09/2022