"ڕێژەی باران بارینی پایزی ئەم ساڵ بەپێی پێویست نابێت"

بەڕێوەبەری کەشناسیی هەرێم ئاشکرای کرد، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی سلێمانی، وەرزی پایزی ئەمساڵیش ڕێژەی بارانبارین وەک پێویست نابێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە وەرزی زستاندا ڕێژەکە زیاد بکات.  

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی هەرێم دەڵێت "بەگوێرەی پێشبینییەکان ڕێژەی بارانبارین لە وەرزی پایزی ئەمساڵیشدا لەخوار ئاستی تێکڕایی ئاساییەوە دەبێت و وەک دوو وەرزی ڕابردوو دەبێت."  

وتیشی، "بەڵام پشتیوان بەخوا ئەگەری هەیە لە مانگی 12 و سەرەتای ساڵی نوێ واتە وەرزی زستان ڕێژەی بارانبارین زیاد بکات و بگاتە ئاستی ئاسایی."  

 



PM:05:17:13/09/2022