سڵێمانی هەڵشۆیی دەستگیركرایەوە


پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت "بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵە لە نێوان سلێمان هەڵشۆیی و كەسێكی دیكەدا، لە ئێستادا سلێمان هەڵشۆیی و ئەو كەسەی دەمەقاڵەكەی لەگەڵدا هەبووە لەلایەن پۆلیسی راپەڕینەوە دەستگیركراون".

كاروان مەحمود، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە وەكالەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە "ئەمجارەیان سلێمان هەڵشۆیی بەگوێرەی ماددەی ٤٠٥ بڕگەی ٣١ لەگەڵ كەسێكی دیكەدا دەستگیركراوە، سلێمان هەلشۆیی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەڵادزێ دەستگیركراوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "سلێمان هەڵشۆیی لەگەڵ كەسێكدا توشی دەمەقاڵێ بووە كێشەی پێشوویان هەبووە".

دوو ساڵ لەمەوبەر سلێمان هەڵشۆیی لە ناوچەی پشدەری هەرێمی كوردستان دەستگیركرا ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی لە بەردەم ماڵەكەیدا كۆبوونەوە و رایانگەیاند، كە سەدان هەزار دۆلاریان پێداوە و ناتوانێت بیانداتەوە.



PM:11:54:13/09/2022