بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی راگەیاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداری سه‌رجه‌م بەڕێوەبەری قوتابخانه‌كان ده‌كاتەوە، کەوا ئەمڕۆ سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی (حەوت)ی ئەمساڵ.
لە ماوەی رابردوودا لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا و داوایان کرد، کە بەبێ جیاوازی و لەسەر بنەمای خزمەت و ساڵانی دەرچوون، هەلی دامەزراندنی هەمشەییان بۆ بڕەخسێنرێت.