کارمەندێکی ئاسایش بایی ٥٠ هەزار دۆلار مۆبایل دەدزێت

پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە ساڵی ٢٠١٩ لە دووکانێکی مۆبایل بە بەهای زیاتر لە پەنجا هەزار دۆلار مۆبایلی دزیوە و کەسە کارمەندی ئاسایشی گەرمیانە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، "ڕووداوەکە ساڵی ٢٠١٩ بووە.

 بە وتەی سکاڵاکار، ئەو دووکانی مۆبایلی هەیە و کەسێک چەندینجار چووەتە دووکانەکەی و بە بەهای زیاتر لە پەنجا هەزار دۆلار مۆبایلی لێ دزیوە، دوای ئاشکرابوونی، خاوەنی دووکانەکە لەگەڵی رێککەوتووە کە ئەگەر پارەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە، سکاڵا ناکات، کەسەکەش رازیبووە.

تۆمەتبارەکە لە دایکبووی ١٩٨٠یە، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەش کرد، خاوەنی دووکانەکە سەردانی کردوون و سکاڵای لەسەر کەسەکە تۆمارکردووە و پێی گوتوون ئەو کەسەی دزی لێکردووە، پابەندی رێککەوتنەکە نەبووە و تەنیا بڕە پارەیەکی بۆ گەڕاندووەتەوە، بۆیە دەستگیرمان کرد و بەپێی ماددەی ٤٤٦ بەندکراوە، بە گوێرەی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکە کارمەندی ئاسایشی گەرمیانە. 



PM:03:34:14/09/2022