لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیكەش بریندار
بوو.
ئەمڕۆ ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی
دەربەندیخان بڵاویكردەوە، كەمێك پێش ئێستا لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان نزیك گۆڕستانی ( پێباز ) ئۆتۆمبێلێكی
جۆری مسیۆبۆشی پاجیرۆ لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی ( كرێن ) بەیەكیان دادا .
لە ئەنجامی ڕووداوەكە شۆفێری مسیوبۆشی پاجیرۆ گیانی
لەدەست داو یەكێكی دیكەش بریندار بوو.