گۆرانیبێژی ناسراوی کورد (میرا عەلی) نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی (جەمیلە) بڵاوکردەوە.
بەرهەمی (جەمیلە) لە لایەن میرا عەلی وتراوەتەوە، كە بەرهەمێكی هونەرمەندی گەورەی کورد (حەسەن زیرەکە)، هەڵکەوت زاهیر و شەماڵ مەحمود کاری میوزیکیان بۆ ئەنجام داوە و ئامادەیان کردووە، هەروەها بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و هەڵکەوت زاهیر تۆمارکردنی دەنگ و ماستەرینەکەی بۆ کردووە، میکسی گۆرانییەکەش لە لایەن (بابەک کاخودا) کراوە.
میرا عەلی، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە ھەڵکەوت زاھیر کاری ھونەری بۆ دەکات، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبومی گۆرانییە، بەھۆی ئەوەی زۆرترین گۆرانی بەشێوەی دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژانی دیکە بڵاوکردووەتەوە، نازناوی سوپەر دوێتی وەرگرتووە.