بۆ یەکەم جار شاباز زەمانی بەشداری لە فیلمێکی سینەمایی دەکات

گۆرانیبێژی دیاری باشووری کوردستان شاباز زەمانی، بەمزووانە بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەمایی بەناوی (رۆژین) دەکات، کە لە سینەماکان نمایش دەکرێت و خۆی رۆڵی تێدا بینیووە.

شاباز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بەوەکردووە" فیلمی رۆژین لە ئایندەیەکی نزیک لەسەر شاشەکانی سینەمای کوردستان و ئەوروپا پێشکەشی ئێوەی خۆشەویست دەکرێت کە لە وڵاتی ئێران کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە لە لایەن کۆمپانیای (ZS) بەرهەمهێنراوە، ناوەرۆکی فیلمەکەش باس لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەکات". 

شاباز زەمانی ساڵی (١٩٩٠) لە سلێمانی لە دایكبووە، ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و خاوەنی چەند كلیپێكە پێشتر زیاتر لە شەوە ئاھەنگ و کۆنسێرتەکان بەرھەمە ھونەرییەکانی پێشکەش دەکرد، هەروەها بۆ یەکەمین جاریشە بەشداری لە فیلمێکی سینەمایی دەکات.


AM:12:19:16/09/2022