وەزارەتی کارەبای هەرێم ئەمشەو یەک شەممە لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر بەهۆی لیکی غازەوە، پرۆسەی چاکسازی لە خۆرمەڵە بەڕێوە دەچێت.
هەروەها هاتووە " بەهۆیەوە گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی ٩٠ ملیۆن پێ سێجا کەم دەکات و بڕی بەرهەمهێنانی کارەباش بۆ ٢٥٠ مێگاوات کەم دەبێتەوە".
ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە
کاتژمێر 6:00 بەیانی تا 6:00 ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (2022/9/19) بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بەهۆی لیکی غازەوە، پرۆسەی چاکسازی لە خۆرمەڵە بەڕێوە دەچێت.
بەهۆیەوە گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 90 ملیۆن پێ سێجا کەم دەکات و بڕی بەرهەمهێنانی کارەباش بۆ 250 مێگاوات کەم دەبێتەوە.
هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان بە هاوبەشی پرۆسەکە جێبەجێ دەکەن.