سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ دەڵێت " سەرکردەکانی کورد بە کەڵکی بەڕێوەبردنی دەسەڵات نایەن و بۆخۆتان خەریکی کۆنکەن و گەعدە بن".
لە پۆستێکی نوێ دا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ دەڵێت" سێ ساڵە دەڵێین ئەو تونێلە چاک دەکەین، هەمو جار ئێمە پۆستێک دەکەین، حکومەت درۆیەک دەکات و دەلێت خەریکی دەبین و نۆژەنی دەکەینەوە".
لە درێژەی پۆستەکەیدا دەڵێت " هۆۆۆۆۆۆ حکومەت … ئیشی جوان بە ئێوە ناکرێت برا ، حوکمڕانی بە ئێوە ناکرێت، لێمان گەرێن بە مانگێک ئەو تونێلەت بۆ دەکەم بە تونێلێکی نێو دەولەتی و جوان کە هەمووان حەز بکەن برۆن سەیری کەن، نەک نەوێرن پێیدا تێپەڕ بن".
هەروەها دەشڵێت " کاکە تاقیمان بکەنەوە ، بزانن راست دەکەین یان نا ، بهێڵن با سبەی دەست پێ بکەین بزانن چ نمونەیەکی جوان پێشکەش دەکەین لە پرۆژە و خزمەتی شارەکان".
لە کۆتیدا سەرۆکی نەوەی نوێ دەڵێت " بەس بەخوا ئێوە هی حوکمڕانی نین ، ئێوە هی ئەوەن دەستێک کۆنکەنتان بدرێتە دەست و لە ژورێک بۆخۆتان خەریکی گەعدە و کۆنکەن بن، جار جار دوو فشەی خۆشیمان بۆ بکەن".