بەبڕیاری سەرۆکایەتی حکومەت، ئۆتۆمبیلی بەرزی مۆدێل ٢٠٢٢ ی سفر کیلۆمەتر بۆ زۆرینەی بەرپرسانی حکومەت کڕدڕاوە.
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکدا دەڵێت" ملیۆنان دۆلار خەرجکراوە! لەسەرجەم وەزارەتە جیاوازەکان! بۆ کڕینی ئۆتۆمبیلی مۆدیل ٢٠٢٢ بۆ بەرێوەبەری گشتی و راوێژکار".
هەروەها دەشڵێت " ئەو ئۆتۆمبیلە بەرزانە لە داهاتی گشتی کڕدراون و، ئەوەش شکستی حوکمڕانیە! ڕاوێژکارو بەڕێوبەری گشتی ئۆتمبیلی ٢٠٢٢ یان بۆ چیە بە (٩٠ هەزار) دۆلار".