پارتی داوایەکی بەپەلە لە هێزەکانی رۆژهەڵات دەکات پێشمەرگەکانیان لە چیای هەڵگورد و سۆران بکشێننەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان داوایەکی بەپەلە لە حیزبەکانی رۆژهەلآتی کوردستان دەکات دەستبەجێ پێشمەرگەکانیان لە چیای هەڵگورد و ئیدارەی سۆران بکشێننەوە.

دوای سێ رۆژ لە تۆپبارانی چڕی هێزەکانی ئێران بۆ ناوچەی سیدەکان، بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " ئەمشەو دوو شەممە پارتی دیموکراتی کوردستان کە دەسەلآتی ئیداری و سەربازی بەسەر ناوچەکانی چیای هەڵگورد و قەزای سۆراندا هەیە، داوایەکی بەپەلەی لە حیزبی دویموکرات و پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی کۆمەڵەی شۆڕشگێران و زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران  و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی کوردستان کردووە کە هەر ئەمشەو هێزەکانیان لەو ناوچانە بکشێننەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانە، تا ئێستا ئەو سێ هێزە کوردیانەی رۆژهەڵات ئەو داوایەی پارتی تاوتوێ دەکەن، بەلآم پێشبینی دەکرێت کە وەلآمدانەوەیان هەبێت بۆ داواکەی پارتی و پێشمەرگە و بارەگاکانیان لەو ناوچانە بکشێنەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە سەدان شاری ولآتەکەی دە رۆژە خۆپیشاندانی گەورە گەورە بەڕێوە دەچێت، ئەو قەیرانە گەورەیەی خۆی دەخاتە سەرشانی هێزە کوردیەکانی رۆژهەلآت و، ماوەی سێ رۆژە بە سەختی تۆپبارانی بارەگاکانی ئەو حیزبانە لە ناوچەی برادۆست دەکات، هاوکات لە رێگای فڕۆکەی دۆرنیشەوە وەک سەرچاوەیەکی کۆمەڵە بە " سپی " راگەیاند چاودێری بارەگاکانیان لە سلێمانی دەکات.
 



PM:11:01:26/09/2022