پارێزگای هەولێر ئامادەكاری بۆ بەهاناوەچوونی بەركەوتوانی بۆردومانەكان دەكات


پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، هەموو ئامادەكارییەكیان بۆ بەهاناوەچوونی بەركەوتووانی بۆردومانەكانی ئێران كردووە. 
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە، هەموو تیمەكانی تەندروستی، بەرگریی شارستانی، ناوەندی قەیرانەكانی پارێزگا، مانگی سورری عێراقی و دەزگای خێزخوازی بارزانی خراونەتە ئامادەییەوە بۆ بەهاناوەچوونی بەركەوتووانی بۆردوومانەكان لە كۆیە و شێراوە. 
 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئێران بۆردومانی چەند بنكە و بارەگایەكی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی لە كۆیە، زڕگوێز و شێراوە كرد.






PM:12:34:28/09/2022