فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان، سەبارەت بە بۆردومانەکانى ئەمڕۆى بنکە و بارەگاکانى حزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پێویستە حکومەتى هەرێم و حکومەتى ناوەندى و نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستیان هەبێت".
دەقى راگەیەنراوەکە:
ڕاگەیەنراوی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
بە توندی ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو بۆردومانانە دەکەین کە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ئۆردوگاکانی هاوڵاتیانی رۆژهەڵات ئەنجامی دەدەن، کە لە دەرئەنجامیدا بووەتە ھۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە کوردانی رۆژھەڵاتی کوردستان.
وێڕای سەرەخۆشیمان لە بنەماڵەی قوربانیان و ھیوای ھەرچی زووە چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان، داواکارین حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتحادی و نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئاست ئەو بۆردومان و پێشێلکارییانە ھەڵوێستیان ھەبێت و ڕێگابگرن لە ئەگەرەکانی دوبارەبوونەوەی ئەو ھێرشانە.
فراکسیۆنی گۆڕان
٢٨/٩/٢٠٢٢