ڕەوتی ئایندە ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر حزبەكانی رۆژهەڵات دەکات

ڕەوتی ئایندەی نیشتمان (ڕەوا) سەبارەت بە خۆپیشاندانه‌كانی ناوخۆی ئێران و هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دەڵێت" ئەم دەسەڵاتە بەناو ئیسلامیە بە رشتنی ئاگر بەسەر تێکۆشەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند ناوچەیەکی هەرێم سەلماندیان کە خوێنرشتن و مرۆڤکوشتن پیشەیەکی بەردەوامیانە". 

رەوتی ئایندەی نیشتمان لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە دەکات" شەهید کردنی خانمە کوردی رۆژهەڵات ژینا ئەمین لەلایەن مرۆڤکوژەکانی رژێمی تۆتالیتاری کۆماری ئیسلامی ئاماژەیەکی حاشاهەلنەگرە کە ئەم رژێمە ژەنگاوی و خوێنرێژە نەک لە بنەرەتدا دژ بە نەتەوەی کورد و خواستەکانیەتی بۆ ئازادی و بەدەستهێنانی مافە رەواکانی، بەڵکو لە بنەرەتدا سیستەمێکی داخراوی سەردەمەکانی جەهالەتە دژ بە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی و یەکسانی کۆمەڵایەتی". 

ئەوەش هاتووە" ئەم دەسەڵاتە بەناو ئیسلامیە بە رشتنی ئاگر بەسەر تێکۆشەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان سەلماندیان کە خوێنرشتن و مرۆڤکوشتن پیشەیەکی بەردەوامیانە، هێرشەکان ژمارەیەک شەهید و برینداری رۆڵەکانی نەتەوەی کوردی لێکەتۆتەوە". 

لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا رەوتی ئایندەی نیشتمان داوا لە حکومەتی هەرێم و بەغدا دەکات، بێجگە ئیدانەکردنی لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیش لە نەتەوەیەکگرتوەکان سکاڵای فەرمی تۆماربکەن و بە جدی کار لەسەر رێگریکردن لەم رژێمە خوێنرێژە بکەن کە باشوری کوردستانی کردۆتە کێڵگەیەک بۆ کوشتنی مرۆڤی ئازاد و فکری ئازاد و دەنگی ئازاد و بۆ زیاتر وێرانەکردنی باشوری کوردستان.

دەقی راگەیەندراوی رەوتی ئایندەی نیشتمان ( رەوا ): 

تاوانێکی گەورەی تری رژێمی ئیسلامی خوێنرێژی ئێران 

شەهید کردنی خانمە کوردی رۆژهەڵات ژینا ئەمین لەلایەن مرۆڤکوژەکانی رژێمی تۆتالیتاری کۆماری ئیسلامی ئاماژەیەکی حاشاهەلنەگرە کە ئەم رژێمە ژەنگاوی و خوێنرێژە نەک لە بنەرەتدا دژ بە نەتەوەی کورد و خواستەکانیەتی بۆ ئازادی و بەدەستهێنانی مافە رەواکانی، بەڵکو لە بنەرەتدا سیستەمێکی داخراوی سەردەمەکانی جەهالەتە دژ بە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی و یەکسانی کۆمەڵایەتی.

هاوڵاتیانی کوردستانی گەورە دڵسۆز و خەمخۆرەکانی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی، هەواڵی تاوانی شەهیدکردنی خانمێکی رۆژهەڵات بووە باسی راگەیاندن و سیاسەت و بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە سەرجەم دنیادا، هاوکاتیش هاوڵاتیانی دڵسۆز و بوێر لە کوردستان و دنیای دەرەوە هەڵمەتێکی بوێرانەیان دژ بەم تاوانەی ئەم رژێمە کوێرە بەرپاکرد، تەنها لە شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەیان هاوڵاتی شەهیدو بریندرابون و ژمارەیەکی زۆریش لە باستیلەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئیران دەستگیر کراون.

ئەم دەسەڵاتە بەناو ئیسلامیە بۆ جارێکی تریش ئەمرۆ ٢٨ سێپتەمبەری ٢٠٢٢ بە رشتنی ئاگر بەسەر تێکۆشەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان سەلماندیان کە خوێنرشتن و مرۆڤکوشتن پیشەیەکی بەردەوامیانە، هێرشەکان ژمارەیەک شەهید و برینداری رۆڵەکانی نەتەوەی کوردی لێکەتۆتەوە.

ئەمە یەکەم هێرشی ئەم رژێمە نامۆیە بە بەها مرۆییەکانی ئەم سەردەمە بۆ سەر هەرێمی کوردستان نیە، بۆیە لێرەدا بەپێویستی دەزانین بیری دەسەڵاتدارانی هەرێم بهێنینەوە، تایبەت ئەوانەی کوێرانە چاوبازی لە گەڵ ئەم رژێمەدا دەکەن. کە تاوانی ئەم هێڕشە خوێناویانەی رژێمی ئێران ئەوان بێبەری لە بەرپرسیاریەتی کارئاسانی و هەماهەنگی رژێمی ئێران ناکات، بۆیە بەرزکردنەوەی دەنگۆی نارازی شەرمنانە ئەو خاڵە رەشانەی مێژوییان ناسرێتەوە.

رەوتی ئایندەی نیشتمان لە کاتێکدا بەتوندی ئیدانە و سەرکۆنەی ئەم وەحشگەریە دەکات داواکاریشە لە حکومەتی هەرێم و بەغدا بەیەکەوە بێجگە ئیدانەکردنی لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیش لە نەتەوەیەکگرتوەکان سکاڵای فەرمی تۆماربکەن و بە جدی کار لەسەر رێگریکردن لەم رژێمە خوێنرێژە بکەن کە باشوری کوردستانی کردۆتە کێڵگەیەک بۆ کوشتنی مرۆڤی ئازاد و فکری ئازاد و دەنگی ئازاد و بۆ زیاتر وێرانەکردنی باشوری کوردستان.

نەمری بۆ شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان 

شەرمەزاری بۆ خوێنرێژ و دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان.

رەوتی ئایندەی نیشتمان (رەوا)


PM:02:22:30/09/2022