بی بی سی به‌ریتانی بڕیاری دا، هه‌ردوو ئێستگه‌ی عه‌ره‌بی و فارسی دامه‌زراوه‌كه رابگرێت.
کەناڵی بی بی سی ڕایگەیاند" پەخشی ڕادیۆیی بە (١٠) زمان لەوانە عەرەبی، فارسی، چینی و بەنگالی ڕادەگیرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرنامەكانی ئێزگەی بی بی سی عەرەبی بەیەكجاری ڕاگیرا و لەمەو دوا سەدای (هُنا لندن) كاتەكانی بەیانیان و لەسەری كاتژمێرەكان بە عەرەبی و فارسی و هەشت زمانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی ناچێتە پەخشی ڕادیۆە.
بەپێی بڕیاره‌كه (٣٨٢) هه‌لی كار هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و هۆكاری بڕیاره‌كه‌ش هه‌ڵاوسان و زۆری تێچووی په‌خشی ئه‌و ئێستگانه بوو.
خزمه‌تگوزارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بی بی سی (٢٨) ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی پێویست بوو، ساڵانه‌ش تێچووی (٥٠٠) ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی بووه.
بی بی سی دامەزراوەیەکی پەخشی گشتی بەریتانیایە، ئەم ناوەندە میدیاییە بنکەکەی لە ماڵی پەخش لە لەندەنە و کۆنترین ڕێکخراوی میدیایی نیشتمانییە لە جیهاندا.
بی بی سی لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢ لە ژێر ناوی (کۆمپانیای پەخشی بەریتانی لیندەد) دامەزرا، لە ساڵی (١٩٢٧) لە ژێر ناوی (کۆمپانیای میدیایی بەریتانی)، دوای وەرگرتنی مۆڵەتی شاهانە، بووە کۆمپانیایەکی دەوڵەتی.