بەپەلە.. تەنها فرۆكە بۆردومانی جەلەولا دەكات

هەندێك زانیاریی ئاشكرایدەكەن هێرشی ئاسمانی فرۆكەكانی عێراقی‌و زەمینی پێشمەرگە بۆ سەر جەلەولا دەست پێكردوە، سەرچاوەیەكیش دەڵێت تەنها فرۆكە بۆردومانی جەلەولا دەكات.

هەندێ میدیا بڵاویانكردەوە كە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ هێرشی زەمینی‌و ئاسمانی بۆ سەر جەلەولا دەستپێكردوە، بەڵام سەرچاوەیەكی پێشمەرگە لە شوێنی رووداوەكە‌وە بەسپی میدیا وت: ئەو قسانە راست نین‌و تەنها فرۆكەكانی عێراق بۆردومانی جەلەولا‌و بەرەكانی شەڕ دەكەن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی هەندێ دوورە شەڕ هەیە بە چەكی دۆشكە‌و قەناس، بەڵام نە پێشمەرگە‌و نە داعش هیچ هێرشێكیان نەكردوە.



PM:06:02:14/08/2014