هٶڵندا بڕیارێکی سەرنجڕاکێش لەسەر کوردستان دەدات

حکومەتی هۆڵندا بڕیارێکی سەرنجڕاکێش بۆ هاولآتییەکانی لەسەر کوردستان دەردەکات.

حکومەتی هۆڵندا بڕیار دەدات ئەو هاولآتییە هۆڵەندییەی بچێتە عێراق و لە ریزەکانی داعشدا شەڕی کوردو پێشمەرگە بکات دەدرێتە دادگاو سزادەدرێت.

لەمیدیاکانی هۆڵندا بلآویشکراوەتەوە" ئەو هاولآتییە کوردەی دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و شەڕی داعش دەکات حکومەتی هۆڵندا رێزی لێدەگرێت و هانی دەدات بۆ گەڕانەوە".

حکومەتی هٶڵندا یەکێکە لەو ولآتانەی لەسەرەتای هاتنی داعشەوە پشتگیری خۆی بۆ خەڵکی کوردستان و حکومەتی هەرێم دووپات کردۆتەوە.  

   



PM:10:16:14/08/2014