لە شاری ناسریەی پایتەختی پارێزگای زیقار دەنگی تەقەیەكی زۆر دەبیسترێت و بینای پارێزگاش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێندرا.
محەمەد هادی، پارێزگاری زیقار لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكان كۆبووەتەوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخی ئەمنی پارێزگاكە بۆ هاوكاریكردنی خەڵك و وەستاندنی گروپە لادەرەكان."
پارێزگار بڕیاریدا "بۆ سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و دەستگیركردنی تێكدەران كە دەستیان هەیە لە سوتاندنی دەمودەزگا حكومییەكان".