وڵاتێكی عەرەبی كونسوڵخانە لە هەولێر دەكاتەوە


حكومەتی عێراق راسپاردەیەكی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی بە كردنەوەی كۆنسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر پەسەند كرد. 
 
ئەمڕۆ حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران كۆبووەوە و بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، بڕیارێك پەسەند كراوە سەبارەت بە راسپاردەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی كردنەوەی كونسوڵخانەی گشتی قەتەر لە هەولێر.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە ئەو بڕیارە پاڵپشت بە بڕیارەكانی هەردوو ماددەی (25 و 26)ە لە یاسای خزمەتی دەرەوە (45ی ساڵی 2008) و رێككەوتننامەی ڤیەننا بۆ پەیوەندیی كونسوڵخانەكان لە ساڵی 1963، هەروەها عێراق بەهەمان شێوە لە داهاتوودا كۆنسوڵخانە لە قەتەر دەكاتەوە، ئەوەش لەسەر بنەمای مامەڵەی هاوشێوەدا.



PM:08:10:04/10/2022