ئاسایشی سلێمانی: بكوژانی ژنەكەی بەختیاری دەستگیركران


ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، توانیویانە بكوژانی ئەو ژنەی گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی دەستگیر بكەن كە ئەمڕۆ كوژرا.

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە ئاگاداركراین لە ڕووداوێكی كوشتنی ژنێك بەناوی (ناگەهان كمال ئاكارسێڵ) لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی ، دەستبەجێ هێزەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەست بە لێكۆڵینەوە كرا و پاش بەدواداچوونی وورد لەماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا لە ژێر ڕێنمایی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر- كۆیە توانرا تۆمەتبارانی ئەم كردەوەیه دەستگیر بكەین".

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە شەقامێكی گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی ژنێك بە دەستڕێژی گولـلە كوژرا، بەپێی زانیارییەكانیش قوربانییەكە  ژنێكی رۆژنامەنووسەو كەسێكی نزیكە لە پەكەكەوە.

كوژراوەكە چالاكوانی بواری ژنان‌ و ئەندامی سەرنوسەری گۆڤاری (ژنۆلۆژی) و ئەندامی ناوەندی ئەكادیمی ژنۆلۆژی بووە، كە نزیكی  پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە).




PM:09:23:04/10/2022