دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نەوت له قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆپێك پڵەس، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکانی ئاسیادا بەرزبووەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە ٩١ دۆلار و ٧٠ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩١ دۆلار و ٨ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨٦ دۆلار و ٣٥ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٢٨ سەنت بوو.
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه و دابەزینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بڕیاره ئەندامانی باڵای ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی، کە بە ئۆپێک پڵەس ناسراوە، یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نەوت له به‌رهه‌مهێنان كه‌م بكاته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆ چوارشه‌ممە بڕیاره‌كه بدات.
بەهای نه‌وت لە سەرەتای جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا رووی له هه‌ڵكشان كرد، تا نزیكه‌ی (١٤٠) دۆلار بەرزبووەوە، به‌ڵام له ماوەی سێ مانگی رابردوودا دووبارە رووی له دابه‌زین كرد.