بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگای ورمێ روویدا
زیاتر لە (٢٠٠) کەس بریندارن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە سنوری پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش زیاتر لە (٢٠٠) کەس برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، کاتژمێر (٣:٥١) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی (٥.٥) پلەی ڕیختەر، بە دوری (١١) کم لە ناوچەی خۆی لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە قوڵای (١٠) كیلۆمەتر لە ناخی زەوی ڕوویداوە.

لەبارەی زەرەر و زیانەكانی بوومەلەرزەكەوە، موجتەبا خالیدی وتەبێژی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای ئێران ڕایگەیاند" لە ڕووداوەکەدا زیاتر لە (٢٠٠) كەس بریندار بوون، كە بەشێكی زۆری بریندارەكان لە كاتی هەوڵدان بۆ خۆڕزگاركردن لە مەترسییەكانی بوومەلەرزەكە، بریندار بوون". 

هاوکات شەهرام میرزای بەرپرسی رێکخراوی مانگی سووری لە ناوچەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا (١٠) تیم رەوانەی سنورەکە کراون، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە زیانەکان بکەن.


AM:08:55:05/10/2022