بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر رێگای (کەرکوک - لەیلان)، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی لەیلان ڕایگەیاند" ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەسەر رێگای سەرەکی (کەرکوک - لەیلان) ڕوویدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕووداوەکەدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش، کە یەکێکیان منداڵە برینداربوون، بەڵام دۆخی تەندروستی دووان لە بریندارەکان ناجێگیرە.