ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای دهۆك بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بكوژی فاروق میرزا و ئاخینی كچی دەركرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای تاوانەکانی پارێزگای دۆهوک لە هەرێمی کوردستان بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێکی ئێزیدی و کچەکەی، بە هەڵواسینی تا سێدارە سزای لە سێدارەدانی دەرکرد.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی شاری دهۆک یەکەم دانیشتنی خۆی بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی کوژرانی فاروق میرزا ئاوارەی ئێزدی و کچەکەی ئەنجامدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دادگا بە کۆی دەنگ بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژی کچە شەش ساڵانەکە و باوکی دەرکرد.
ڕۆژی ١١ی ئابی ٢٠٢٢ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی فاروق میرزا قاسمی ئاوارە و کچەکەی دەستگیرکرد.