بەستنەوەی كارەبای عێراق و ئوردن چووە بواری جێبەجێكردن


مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبای عێراق و ئوردن ئاڵوگۆڕی وزە لەنێوان هەردوو وڵات مسۆگەر دەكات.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارێكدا لە میانی ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی هێڵی بەستنەوەی كارەبای عێراق و ئوردن رایگەیاند "دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبای عێراق و ئوردن  پڕۆژەی هاوكاری و هاوبەشە، بۆ تەرخانكردنی و كارلێكی ئەرێنی لەگەڵ دەوروبەرمان، لە خزمەتكردن بۆ وڵاتەكەمان و گەلەكەمان."  

ناوبراو ڕوونیكردەوە كە "ئەم هەوڵە ناوازەیەی كارمەندان لە وەزارەتی كارەبا ڕێڕەوی ئاڵوگۆڕی وزە لە نێوان عێراق و ئوردنی دراوسێی مسۆگەر دەكات، كە ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینە و وەرگێڕانی سیاسەتی كرانەوە و هاوكارییە".  

باسی لەوەشكرد "ئەم حكومەتە، سەرەڕای سەختی بارودۆخی سیاسی و ئابووری، نەبوونی بودجە، بە بەردەوامی چووەتە پێشەوە، زاڵبووین بەسەر زۆرێك لە بەربەستەكاندا و بەردەوامین لەو كارە  بێ ماندووبوون”.  



PM:01:33:06/10/2022