مانچینی: زۆر زەحمەتە لە تیڤی سەیری مۆندیال بکەیت

رۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا حەماسەتی بۆ خولی داهاتووی مۆندیال نییە، دوای ئەوەی هەڵبژاردەکەی نەیتوانی سەرکەوێت بۆ مۆندیال کە مانگی داهاتوو لە قەتەر بەڕێوەدەچێت، دان بەو زەحمەتییەدا دەنێت کە لە سەیرکردنی پاڵەوانێتییەکەدا دەیبینێت.

 مانچینی وتی: مانگی داهاتوو بۆ ئیتاڵیەکان ئاسان نابێت، زۆر قورس دەبێت بەبێ ئیتاڵیا سەیری مۆندیال بکرێت.

 ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر قورس دەبێت بۆ من و ستافی تەکنیکی، ڕەنگە کەمتر بێت بۆ ئەو یاریزانانەی کە بەردەوام بوون لە یاریکردن و قۆناغی بێزارییان تێپەڕاند.

 لە کۆتاییدا وتی: تەنها کاتێک هەست بە باشی دەکەم کە مۆندیال تەواو بێت و دان بەوەدا دەنێم کە سەیرکردنی لە تەلەفزیۆنەکان قورس دەبێت.


AM:01:29:07/10/2022