دوای ئەوەی ئێوارهی ڕۆژی چوارشهممەی ڕابردوو ڕێکخراوی ئۆپێک بڕیاری كۆتایی لهبارهی بهرههمهێنانی نهوتدا و دوو ملیۆن بهرمیل له بهرههمهێنانی كهمكردهوه، بڕیارهكه بووه هۆی زیاتر هەڵکشانی بەهای نهوت.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە چوار دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتووەتە ٩٨ دۆلار و ٤٥ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٤ دۆلار و ٤٢ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی زیاتر لە پێنج دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتووەتە ٩٣ دۆلار و ٢٠ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٨ دۆلار و ٤٥ سەنت بوو.
رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو رێكخراوی ئۆپێك پڵەس رەزامەندی دەربڕی لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی نوێ، هاوكات نرخی نەوت لە بازاڕی جیهاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.