بەپەلە.سەرۆکی فەرەنسا: یەکێتی ئەوروپا بڕیاری داوە کۆمەکی مادی و سەربازی پێشمەرگە بکات

سەرۆکی فەرەنسا فرانس هۆلاند رایگەیاند کە فەرەنساو یەکێتی ئەوروپا کۆمەکی مرۆیی و سەربازی پێشمەرگە دەکەن.
بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٧٠ ساڵ بەسەر دابەزینی هێزی هاوپەیمانان لەباشووری فەرەنسا، فرنسوا ئۆلاند سەرۆکی ئەو وڵاتە کاژمێر ٧:٤٠ بەکاتی هەولێر لە میانەی وتارێکیدا کە باسی لە کێشەکانی جیهان کرد، باسی لە هەرێمی کوردستان و رووبەرووبوونەوەی تیرۆر کرد لە باکوری عێراق و وتی" ئێمە و یەکێتی ئەوروپاش بڕیارمان داوە کە کۆمەکی سەربازی و مرۆیی ئاوارەکان وهێزی پێشمەرگە بکەین".
ئەو لە درێژەی قسەکانیدا لەسەر ئەم پرسە وتی" هەرچەندە پێشمەرگە لەرووی توانای سەربازیەوە هێندەی داعش بەهێزنین، بەڵام ئازایانە بەرەنگاری داعش بوونەتەوە".
قسەکانی تری سەرۆکی فەرەنسا تایبەت بوو بە یادەکەو بە کێشەی ئۆکرانیا.    



PM:07:49:15/08/2014