وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی (١١) هەلی دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست، بۆ ئەکادیمیای ڕاهێنانی ڕاهێنەران (ئەکادیمیای سویدی) ڕاگەیاند.
مەرجەکان و ڕێکارەکانی وەگرتن بەم شێوەیەن:
- دامەزراندن تەنها بۆ شوفێری و کارمەندی پرسگە و باغەوان و خاوێنکەرەوە دەبێت.
- پێویستە تەمەنی لە نێوان ٢٤ بۆ ٣٥ ساڵ بێت ، واتە نابێت تەمەنی لە ٢٤ ساڵ کەمتربێت ئەگەر بە ڕۆژێکیش بێت ، وەنابێت تەمەنی لە ٣٥ ساڵ زیاتربێت ئەگەر بەڕۆژێکیش بێت.
- ئەو کەسەی کە فۆرمی بۆ شوفێری پڕ دەکاتەوە پێویستە مۆڵەتی گشتی (عمومی) هەبێت.
- پێویستە دانیشتووی شاری هەولێر بێت.
- پێویستە بۆ وەرگرتنی فۆرم سەردانی ئەکادیمیای ڕاهێنانی ڕاهێنەران ( ئەکادیمیای سویدی ) بکات لە گەڕەکی ڕوناکی پشت بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنچ.
- پێشکەش کردنی فۆرم دەست پێ دەکات لە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٠/٩ تاوەکو ٢٠٢٢/١٠/١٤.
- کاتی دەوام لە یەک شەم تاوەکو پێنچ شەم ، کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی تاوەکو ١:٣٠ دوای نیوەڕۆ.