چەند پلەیەک گەرمای شارەکانی هەرێم دادەبەزێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات پلەی گەرمای شارەکانی سەرجەمیان دادەبەزێت.
کەشناسی کەشوهەوای پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بەم شێوەیە راگەیاند:

ئەمڕۆ دوو شەممە  ١٠ ی تشرینی یەکەمە"
کەش: ئاسمان ساماڵ دەبێت . 
خێرای با: لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (١-٢٠) کم/ک ئاراستەی با: باکووری خۆرئاوا 
پلەکانی گەرما: نزم دەبێتەوە بە (٣-٤) پلە بەراوورد بە تۆماکراوەکانی دوێنی .
مەودای بینین: ١٠-٨ کم دەبێت.
 
سبەی سێ شەممە ١١ ی تشرینی یەکەم 
کەش: ئاسمان ساماڵ دەبێت. 
پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو.
خێرای با: لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (١٠-١٥) کم/ک . 
ئاراستەی با: باکووری خۆرئاوا 
مەودای بینین / ( ١٠-٨ کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ٣٠  پلەی سیلیزی
سلێمانی:٣٠ پلەی سیلیزی
دهۆک:٢٧  پلەی سیلیزی
کەرکوک:٣٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣١ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٨ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٤ پلەی سیلیزی



AM:11:33:10/10/2022