تورکیا جارێکی دیکە بۆردومانی سنوری باڵەکایەتی دەکات

‌وێنە.. ئەرشیف
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا بە چڕی بۆردومانی دۆڵی باڵەیانی ناوچەی باڵەکایەتی دەکەن. 

بەپێی زانیارییەکان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە جارێکی دیکە سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی دەستی بە بۆردومانی ناوچەکانی  کوێستانی دڕەبی لە دۆڵی باڵەیانی سەر بە شارەدێی قەسرێی چۆمانی دەستپێکردەوە.

ئەو ناوچانەى ئێوارەى ئەمڕۆ لە لایەن فڕکەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بۆردومان کراون، ناوچەیەکی کشتوکاڵی و ئاژەڵدارییە و بەو هۆیەوە زیان بە دانیشتوانی سنورەکە کەوتووە.


PM:10:02:10/10/2022