سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" نامانەوێت سیناریۆی ٢٠١٨ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دووباربێتەوە".
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای حزبەکەی ڕاگه‌یاند" كۆكردنه‌وه‌ی واژووی په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌لبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، پلانێكی پێشوه‌خته نه‌بووه و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆدا چه‌ند په‌رله‌مانتارێك پێی هه‌ستان، لە کاتێکدا دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، پێویسته له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه یه‌كلاییبكرێته‌وه و چه‌ند رۆژێك پێشتر رابگه‌یه‌ندرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، كۆكردنه‌وه‌ی واژووی په‌رله‌مانتارن مانای ئه‌وه نییه كه ده‌بێت له‌و واده‌یه‌ی داوایانكردووه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه ئه‌نجامبدات، به‌ڵكو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دوای رێككه‌وتن، ده‌بێت چه‌ند رۆژێك زووتر واده‌ی دانیشتنی تایبه‌ت به‌و پرسه رابگه‌یه‌نن.
راشیگەیاند" وەک فراکسیۆنی پارتی نامانەوێت سیناریۆی ساڵی ٢٠١٨ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دووبارەببێتەوە و یەکێتی و پارتی بە دوو کاندیدی جیاواز بەشداری پرۆسەکە بکەن".
جەختیشیکردەوە، تاوه‌كو ئێستا رێككه‌وتن لە نێوان یەکێتی و پارتی نه‌كراوه و گفتوگۆكان له نێوان لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی باسی لەوەشکرد، پارتی پۆستی سەرۆک کۆمار بە مافی خۆی دەزانێت، چ له ناو په‌رله‌مانی كوردستان یاخود له‌ناو په‌رله‌مانتارانی كوتله كوردستانییه‌كان، كاندیدی كوردستانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بكاته‌وه.