" دەزگا سیخوڕیەکانی ئێران ترس و دڵەڕاوکێ لەناو خەڵکی هەرێمدا بڵاودەکەنەوە "

دەزگا سیخوڕییەکانی ئێران لە دوای هێرشەکانی ٢٨ ی ئەیلول بۆ سەر بارەگاکانی کۆمەڵە و دیموکرات و پارتی ئازادی لە سلێمانی و هەولێر، کەوتۆتە فشاری ئەمنی و سیاسی و هەر رۆژە بە شێوەیەک دڵەڕاوکێ و ترس لەلای خەڵکی هەرێم دروستدەکات.

لە چوارچێوەی ئەو ترس و دڵە راوكێیانەدا پڕوپاگەندەی ئەوە بڵاودەکاتەوە کە هێرش دەکاتەوە سەر بارەگانی حیزبەکانی دیومکرات و کۆمەڵە و پێویستە ئەو خەڵکە مەدەنییەی لە نزیک بارەگاکانی ئەوانن ماڵەکانیان جؤل بکەن، شەوی ٢٩ ی ئەیلول خەڵکانێکی زۆر لە نزیک بارەگاکانی کۆمەڵە لە گوندەکانی زرگوێز و زڕگوێزەڵە ماڵەکانیان بۆ چەند رۆژێک چۆڵکرد.

هەروەها ئەو هاولآتی و ئەندامانەی حیزبەکانی رۆژهەلآت کە لە هەرێمی کوردستان دەژین، ناو بەناو نامەی هەڕەشە و ترس و دڵەڕاوكێیان لە رێگای تەلەفونەوە بۆ دەچێت.

بەپێی زانیاریەکانی " سپی " تا ئێستا چەند جارێک لە سلێمانی بەرپرسانی کۆمەڵە ئاگادارکراونەتەوە کە ئەو ئۆفیسانەی کە زیاتر ئۆفیسی پەیوەندیەکانەو لە نێو شاری سلێمانیدان دەبێت بارەگاکانیان دابخەن، چونکە لە ڕێگای درۆنەوە هێرشدەکرێتەوە سەریان.

ئەوە لە کاتێکدا کە هێرشەکانی ٢٨ ی ئەیلول بۆ سەر بارەگاکانی کۆمەڵەو دیموکرات لە سلێمانی و کۆیە و هەولێر بە دەیان  خەڵکی مەدەنی و پێشمەرگە بوونە قوربانی.



PM:02:49:11/10/2022