نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خوێندن دابین دەكرێت


بە فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خوێندن دابین دەكرێت.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندوە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە دابین دەكرێت.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، پرۆسەی دابەشكردن دەستی پێكردووە تاكو ئێستا دوو ملیۆن و 717 هەزار و 275 لیتر بەسەر ناوەندەكانی خوێندن دابەشكراوە و لە ناوچە ساردەكانەوە دەست پێكراوە.





PM:10:05:11/10/2022