بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا له كۆبوونه‌وه‌دان
نیوەرۆی ئەمرۆ شەمە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گەیشتە هەولێرو لەئێستاشدا لەگەڵ مەسعود بارزانی لە كۆبوونەوەدان.
ئه‌م به‌یانییه فرانك فالتهرشتاینمایر -وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته شاری به‌غداو له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌وه‌كاله‌ت، رایگه‌یاند: شه‌ش ساڵ به‌ر له‌ئێستا سه‌ردانی عیراقی كردوه‌و ئه‌و كات هیوای خواست له‌ره‌وشێكی باشتردا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م وڵاته به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا بارودۆخه‌كه زۆر خراپتره‌و عیراق و گه‌له‌كه‌شی رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بێ وێنه بوونه‌ته‌وه.
نیوەرۆی ئەمرۆش بەسەردانێك گەیشتە هەولێرو بە پێی زانیارییەكان لەئێستادا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هەرێمی كوردستان‌و هه‌ریه‌ك له وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری و قوباد تاڵه‌بانی لەكۆبوونەوەدا،.
سەردانەكەی شتانمایەر بەمەبەستی چاودێری لە گەیشتنی چەكو یارمەتییەكانی ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگەو تاوتوێكردنی ره‌وشی نوێی عێراق و هه‌رێمی كوردستان لەپاش هێرش داعش بووە.
بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌كه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز بكرێت.
PM:02:34:16/08/2014