دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای یاسایی لەسەر هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم تۆمار کرد.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووە" له دادگای فیدراڵی عێراق له دژی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان سكاڵای یاساییمان تۆماركردووه له‌سه‌ر هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان نایاساییه و ئامانجمانه له رێگه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه.
ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان پێشنیازەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی خستە دەنگدان و بە کۆی دەنگی (٨٠) پەرلەمانتاری فراكسیۆنه‌كانی (پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان و پێكهاته‌كان) پەسەند کرا، بەڵام درێژککردنەوەی ماوەی یاسایی پێشنیازەیاساکە ناڕەزای لێکەوتەوە، کە هەریەک لە فراکسیۆنەکانی کۆمەڵی دادگەری، یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ، بەشێک لە پەرلەمانتارانی بزووتنەوەی گۆڕان و بەشێکیش لە سەربەخۆکان دژی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان بوون.