به‌شی رۆژهه‌ڵاتی به‌نداوی موسڵ كه‌وته ده‌ست پێشمه‌رگه
بەدوای هێرشی بەربڵاوی ئەمرۆی هێزی پێشمەرگە‌و ئەمەریكا بۆ سەر بەنداوی موسڵ، فەرماندەیەكی پێشمەرگە رایدەگەنێت كە بەشی رۆژهەڵاتی ئەو بەنداوە كەوتووەتە دەست پێشمەرگە.
لەمبارەیەوە لیوا عه‌بدولره‌حمان كه‌ورینی، ئه‌ندامی فه‌رمانده‌ی له‌شكری كوردستان و فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سپیلكی پێشمه‌رگه به KNNC ی راگه‌یاند ئه‌مرۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا گورزێكی گه‌وره‌یان له چه‌كدارانی داعش وه‌شاند كه ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كوژراو 4 هه‌مه‌ری سه‌ربازیش سوتێندران‌و به‌شی رۆژهه‌ڵاتی به‌نداوی موسڵیش كه‌وته ژێر كۆنترۆلی پێشمه‌رگه.
وتیشی "داعش وره‌یان روخاوه‌و ناكۆكی له نێوان خۆیاندا دروست بوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریان به‌ره‌و ته‌له‌عفه‌ر رایان كردوه" .
ئه‌و فه‌رمانده پێشمه‌رگه‌یه جه‌ختیكرده‌وه پێشره‌وی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه‌و مژده به خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات كه‌وا به‌م نزیكانه ته‌واوی به‌نداوی موسڵ رزگار ده‌كرێت.
PM:02:48:16/08/2014