بۆ دروستکردنی ناوچەی دژە فڕینی ڕۆژئاوای کوردستان واژۆ کۆدەکرێتەوە

بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، بۆ دروستکردنی ناوچەی دژە فڕین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆیان ڕاگەیاند. 

بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە بەردەم پارکی نالی و پارکی ئازادی شاری سلێمانی کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆیان، دژی هەڕەشەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ هێرشكردنە سەر باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و درووستکردنی ناوچەی دژە فڕین بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەبات. 

بڕیارە کەمپینەکە تا هەفتەیەکی دیکە بۆ کۆکردنەوەی واژۆی هاوڵاتییان بەردەوام بێت. 
ئەوە لە کاتێکدایە کە هەمیشە لە رزگاربوونی ئەو بەشەی رۆژئاوای کوردستانەوە، تورکیا بە بەرچاوی گەورە زلهێزانەکانی وەک روسیاو ئەمەریکاو رۆژئاواوە ناوبەناو بۆردومانی خەلکی سفیڵی ئەو ناوچەیە دەکات و بەهەزاران قوربانی لێکەوتۆتەوە.


PM:12:46:12/10/2022