نوری مالیكی: په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا لە پەیامێکدا داوا لە لـه‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو دەکات، په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت.

نوری مالیكی له‌ په‌یامێكی پیرۆزباییدا كه‌ ئاڕاسته‌ی لـه‌تیف ره‌شید و محه‌مه‌د شیاع سودانی كردوه‌ رایگه‌یاند" له‌كاتێكدا پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌یان ده‌كه‌ین، هانی تیمه‌كانیان ده‌ده‌ین كه‌ ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ بده‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێی خزمه‌تگوزار". 

"بۆ سەرکردایەتیکردنی وڵات لە قۆناغی داهاتوودا، خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت و هەنگاونان بەرەو هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیەکانی، دوای ماندووبوونێکی درێژخایەن و سەخت، به‌جۆرێك له‌ ئاست چاوه‌ڕوانی گەلیت عێراقیدا بێت"، نوری مالیكی وای وتووە. 

ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە به‌ ده‌نگی (١٦٢) په‌رله‌مانتار، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە وەک سه‌رۆك كۆماری عێراق دیاریکرا، پاشان محه‌مه‌د شیاع سودانی، كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ راسپێردرا. 


AM:12:07:14/10/2022