سێ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا برینداربوون

لەکاتی چوونیان بۆ فڕۆکەخانەی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، سێ پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بوون و برینداربوون.

نوسینگەی راگەیاندنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی عومەر ئۆجالان، دەرسیم داغ و نورەدین ماچین پەرلەمانتارانی هەدەپە بە ئۆتۆمبێلی پارتەکە بەرەو فڕۆکەخانە دەچوون، لە چواڕیانی میلی کوتوبخانەی چانکایای ئەنقەرە تووشی رووداوی هاوتۆچۆ بوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتاران و تەکسیەک ڕوویداوە، لە ئەنجامدا پەرلەمانتاران بە سووکی برینداربوون، بەڵام شۆفێری تەکسیەکە گیانی لەدەستدا. 

ئەوەش هاتووە" پەرلەمانتارانمان بۆ وەرگرتنی چارەسەر براونەتە نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێریدان". 


PM:03:27:14/10/2022