زانیاری نوێ لەبارەی وادەی دابەشكردنی نەوتی سپی ئاشكرادەکرێت

سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت" بەمنزیكانە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپیی ماڵان دەکرێت". 

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند" تائێستا دابەشکردنی نەوتی سپی دەستیپێنەکردوە و ئەگەر زیاتر دوابکەوێت بڕینەوەی دار لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەیەکی زۆر دەستپێدەکات". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ گفتوگۆمان لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتیەکان بە وەکالەت کرد، داوامانکرد پەلە بکرێت لە دابەشکردنی نەوتی سپی. 

ئەو پەرلەمانتارە لە زاری وەزیری سامانە سروشتییەكانەوە باسی لەوەکردووە، بڕی (٣٢٠) هەزار بەرمیل ئێستا ئامادەیە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و چاوەڕێی جێبەجێبوونی ئەو بەڵێنەش دەکەن كە سەرۆک وەزیرانی عێراق داویەتی.

ئەوەشی خستەڕوو، داوامانكرد چاوەڕێی عێراق نەكرێت و دابەشکردن لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکات، بە وتەی وەزیر بڕیارە لە چەند رۆژی ئایندەدا لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکات، پاشان لە مانگی تشرینی دووەم لە سەنتەری پارێزگاكان دابەشبكرێت.


PM:12:57:15/10/2022