ژنێك بووە وەزیری دارایی


مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە راسپاردنی هەیام نیعەت، وەزیری دەوڵەتی بۆ كاروباری پەرلەمان بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتی دارایی و ئابوریی.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی رەزامەندی دەربڕی لەسەر كۆتاییهێنان بە كارەكانی ئیحسان عەبدولجەبار وەك وەزیری دارایی بە وەكالەت و لە بەرامبەریشدا هەیام نیعەت، وەزیری دەوڵەتی بۆ كاروباری پەرلەمان بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتی دارایی راسپارد تا ئەو كاتەی حكومەتی نوێ دەستبەكار دەبێت.

هەیام نیعەت تەمەنی 61 ساڵە و لەكانونی دوەمی ساڵی 2020 لەسەر پشكی پێكهاتەی توركمان وەك وەزیری دەوڵەت لە حكومەتی عێراق دەستبەكاربوو.



PM:02:47:15/10/2022