فراكسیۆنێكی ئۆپۆزسیۆن لە عێراق راگەیەنرا


هەشت حزبی عێراقی كە دیارترینیان حزبی شیوعی و جوڵانەوەی تشرینن، كوتلەیەكی سیاسییان بەناوی (هێزەكانی گۆڕان) پێكهێنا و دەڵێن "پێویستە لایەنێك هەبێت كە نوێنەرایەتی شەقام بكات".

فراكسیۆنی (هێزەكانی گۆڕان) پێكهاتووە لە (حزبی شیوعی، ماڵی نیشتمانی، "نازل ێ‌خژ حقی"، ماڵی عێراقی، رەوتی بەڵێن، بزووتنەوەی تشرین، رەوتی كۆمەڵایەتی و رەوتی دیموكرات).

بەپێی راگەیەنراوی فراكسیۆنەكە، هێزەكانی گۆڕان سوورن لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانكاری بۆ گەڕاندنەوەی شكۆی عێراق و گفتوگۆكردن لەگەڵ هێزەكانی دیكە كە ئەم رێبازەیان گرتووەتەبەر.

پێكهێنانی ئەم كوتلە سیاسییە، دوای ئەوە دێت كە بە دەنگی 162 پەرلەمانتار لە گەڕی دووەمی دەنگدان، لەتیف رەشید، لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بە پێنجەمین سەرۆك كۆماری عێراق لە دوای رووخانی رژێمی سەدام هەڵبژێردرا.



PM:03:41:15/10/2022