زانیاری نوێ سەبارەت بە دابەشكردنی نەوتی سپی


وا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان دەست پێبكات.   

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە، بۆ بودواداچوون ئەمڕۆ گفتوگۆیان لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتیەكان بە وەكالەت كردووە و داوایان كردووە پەلە بكرێت لە دابەشكردنی نەوتی سپی، چونكە تائێستا دابەشكردنی نەوتی سپی دەستی پێنەكردووە و ئەگەر زیاتر دوابكەوێت، بڕینەوەی دار لە ناوچە شاخاوییەكان بەشێوەیەكی زۆر دەست پێدەكات.   

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "وەزیر ڕایگەیاندووە بڕی 320 هەزار بەرمیل ئێستا ئامادەیە بۆ ناوچە شاخاوییەكان و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە ناوچە شاخاوییەكان دەست پێبكات و پاشان  مانگی 11 دەوروبەری و لە كۆتاییدا سەنتەری پارێزگاكان."   



PM:04:58:15/10/2022